فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی 30 ته‌مموزی له به‌شی راستی موسڵ راگه‌یاند.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارالـلە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی واهاتین نەینەوا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند، هێزەكانی فیرقه‌ی نۆی زرێپۆش گه‌ڕه‌كی 30 ته‌مموزیان له به‌شی راستی موسڵ كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
وتیشی كه شه‌ڕ له گه‌ڕه‌كی 17 تهمموزو ههراماتی سێ یه‌م به‌رده‌وامه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق، ناوچه‌ی پیشه‌سازیان له‌به‌شی راستی موسڵ كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
19ی شوباتی ئەمساڵ قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستیپێكرد، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و یەكەكانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان لەبەشی راستی موسڵ بەدەستهێناوە.
هێزە عێراقییەكان حەوتی ئازاری رابردوو، كۆمەڵگەی حكومی و بینای چەندین فەرمانگەی دیكەیان لەبەشی راستی موسڵ كۆنتڕۆڵكردەوە، تائێستا له‌سه‌دا 70 ی به‌شی خۆرئاوای موسڵ-یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه كه دوایین پێگه‌ی داعشه له‌شاره‌كه